عیراقی
وەزارەتی پەروەردە... 18 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر دوو مووچه‌یان هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاشكرای كردووە كە تەنیا لە وەزارەتی پەروەردەی عیراقدا 18 هەزار كەس دوو مووچە وەردەگرن و ئەوەشی وتووە كاری جدی بۆ وەستانی ئەو گەندەڵییە دەكەن.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وتەبێژی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بە ته‌نیا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراقدا 18 هه‌زار كه‌س دوو مووچەیان هەیە".
مەلا تەڵاڵ ئەوەشی روونكردووەتەوە "لیژنەی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستی بە كارەكانی كردووە و ژمارەیەك زۆر فەرمانبەریان ئاشكرا كردووە كە دوو مووچەیان هەیە"، باسی لەوەشكردووە "بەدواداچوون دەكەین بۆ ئەوەی هیچ كەس دوو مووچەی لە عیراقدا نەبێت".