جیهانی

ژنە سیاسەتمەدارێك سزای نۆ ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنە سیاسەتمەدارێك سزای نۆ ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەركرا
مەودا میدیا- 

سەرۆكی لقی ئیستانبوڵی پارتی گەلی كۆماری توركیا "جەهەپە" بەهۆی تویتێك كە حەوت ساڵ پێش ئێستا بڵاویكردبووەوە، لەلایەن دادگای سزا قورسەكانی ئیستانبوڵەوە بە نۆ ساڵ زیندانیكردن سزادرا.

جانان كافتانجی ئۆغڵو، سەرۆكی لقی ئیستانبوڵی پارتی گەلی كۆماری توركیا "جەهەپە" حەوت ساڵ پێش ئێستا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رەخنەی توندی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا گرتبوو، بەو هۆیەیشەوە لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان "ئەكەپە"ی دەسەڵاتدارەوە داوای یاسایی لەسەر تۆماركرا و ئەمڕۆش دادگا بە نۆ ساڵ و هەشت مانگ و بیست رۆژ زیندانیكردن سزای دا.

لە كاردانەوەی بڕیارەكەشدا پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" رەخنەی توندی لە بڕیارەكەی دادگا گرتووە و بە پێشێلكردنی یاسا ناوی بردووە، هەروەك جانان كافتانجی ئۆغڵو داوای پێداچوونەوەی بە بڕیارەكەدا كردووە و رایگەیاندووە نادادپەوەریی تێدایە و هۆكاری سیاسی لە پشتەوەیە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان