کوردستانی

توركیا بۆردومانی كۆبانێ دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا بۆردومانی كۆبانێ دەكات
مەودا میدیا-

توركیا دەستی كردووە بە بۆردومانی چەند ناوچەیەكی سەر بە شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان و بەپێی زانیارییەكان چەند كەسێك كوژراون.

بەهۆی بۆردومانی ناوچەی هلینچەی سەر بە پارێزگای كۆبانێ، لە لایەن توركیاوە، سێ هاوڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستداوە.

فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە مەودا میدیای راگەیاند "توركیا و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بەردەوام هێرش دەكەن و بۆردومانی ناوچەكە دەكەن".

ئاماژەی بەوەشكرد "بەهۆی بۆردومانەكانەوە كە بە هەڕەمەكی دەكرێن هاوڵاتی سڤیل و بێ تاوان دەبنە قوربانی".
Qaiwan
Qaiwan