کوردستانی

شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدای کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدای کرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوای لایەنی عێراقی سەردانی بەغدایان کرد، باس لە ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش کرا.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوای لایەنی عێراقی سەردانی بەغدایان کرد و شانده‌كه‌ پێکهاتبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ فەریق جەمال محه‌مه‌د ئێمنکی، سه‌رۆكی ئه‌ركان و، فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک له‌ ئەفسەرانی باڵای وه‌زاره‌ت".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای گه‌یشتنیان بۆ‌ به‌غدا، شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شەممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆبوونەوە".

هاتووشە "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ کرا لەبارەی کاراکردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی‌ كاری هاوبەش و ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهەنگی هاوبه‌ش كه‌ پێشتر له‌ نێوان هەردوولادا هه‌بوون. هەروەها باس له‌ چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كرا به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستا مه‌ترسیه‌كانی تیرۆریستانی داعش زیایكردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچەكانی ماده‌ی 140".

ئەوەشخراوەتەڕوو "هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دیدارو کۆبوونەوەکان و وا بڕیاریشه‌ له‌ کۆتایی ئەم مانگە شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عیرااق سەردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بکات".
Qaiwan
Qaiwan