عیراقی
ئامانجی سەردانی وەفدێكی عیراق بۆ لوبنان ئاشكرادەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرچاوەیەك لە حكومەتی لوبنان ئاشكرایكردووە، وەفدێكی حكومەتی عیراق گەیشتووەتە بەیروتی پایتەختی ئەو وڵاتە تا پشتیوانی حكومەتی لوبنان بكات لەو قەیرانەی تێی كەوتووە و لە هەوڵیشدان رێككەوتنی بازرگانی لەنێوان لوبنان و عیراق بە ئەنجام بگەیەنن.
ئەو سەرچاوانە ئاشكرایانكردووە، وەفدەكەی عیراق دوێنێ پێنجشەممە گەیشتوونەتە بەیروت، وەفدەكە هەریەك لە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق و محەمەد كەریم خەفاچی وەزیری كشتوكاڵی عیراقیان لەناودایە و چاویشیان بە حەسان دییاب سەرۆكوەزیرانی لوبنان كەوتووە.
ئامانجی وەفدەكە وەك ئەو سەرچاوانەی لوبنان ئاشكرایانكردووە، ئەوەیە كە عیراق نەوت بنێرێتە لوبنان و لەبەرامبەریشدا حكومەتی ئەو وڵاتە بەرهەمی كشتوكاڵ و پیشەسازی رەوانەی عیراق بكات لەو بوارەشدا رێككەوتنێك ئیمزا بكەن.
جێی ئاماژەیە لوبنان هاوشێوەی عیراق بە قەیرانێكی داراییدا تێپەڕدەبێت، ئەویش بەهۆی دابەزینی نرخی لیرەی ئەو وڵاتە و سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژ بە حكومەت، بەڵام قەیرانی دارایی لوبنان وەك ئاژانسەكانی جیهان و ئەو وڵاتە ئاماژەی پێدەدەن ئەمجارەیان قوڵترە و وایكردووە ئەو وڵاتە پەنا بۆ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ببات تا قەرز بكات.