گێتی

بایدن لە راپرسی و کۆکردنەوەی پارەدا دەكەوێتە پێش ترەمپ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایدن لە راپرسی و کۆکردنەوەی پارەدا دەكەوێتە پێش ترەمپ
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید

بەگوێرەی ئەو ژمارانەی كە رۆژی چوارشەممەی رابردوو بڵاوكرانەوە، كەمپەینی هەڵبژاردنەكەی بایدن تەنها لە ماوەی مانگی رابردوودا بڕی 141 ملیۆن دۆلاری كۆكردۆتەوە، كە ئەوەش بەبەرزترین رێژە دادەنرێت لەماوەی مانگێكی كەمپەینی هەڵبژاردنی پاڵێوراوانی سەرۆكایەتی ئەمریكادا كە بڕی 10 ملیۆن دۆلاری زیاترە بە بەراورد بە كەمپەینەكەی ترەمپ.

هەڵمەتی كۆكردنەوەی پارە بۆ پاڵێوراوی دیموكراتەكان تەنها لەماوەی چارەكی دووەمی ئەمساڵی 2020 دا، بڕی زیاتر لە 282 ملیۆن دۆلاریان كۆكردۆتەوە بەبەراورد بە كەمپەینەكەی ترەمپ كە تەنها 266 ملیۆن دۆلاریان كۆكردۆتەوە لە ماوەی نێوان مانگەكانی نیسان – حوزەیران.

لە بەیاننامەكەیدا، جین ئۆمالی دیلۆن، بەڕێوەبەری كەمپەینەكەی بایدن رایگەیاند "زۆری بەخشینەكان بۆ كەمپەینی بایدن دەریدەخات بنكەی جەماوەری بۆ هەڵبژاردنی بایدن بەرزبوەتەوە و زیاتر گەرموگوڕترن بەبەراورد بە پاڵپشتیەكان بۆ ترەمپ".

دیلۆن ئاماژەی بەوەشكردووە "زیاتر لە سێ یەكی ئەوانەی كە پاڵپشتی مادی بایدنیان كردووە لە مانگی رابردوودا بووە و یەكەمجاریشیان بووە بەشداری بكەن، لە كاتێكدا كە بایدن لەمانگی حوزەیراندا بەفەرمی بوو بە پاڵێوراوی دیموكراتەكان دوای سەركەوتنی بەسەر هەردوو نوێنەرەكەی حزبەكەیدا".

لەلایەكی دیكەوە كەمپەینی هەڵبژاردنەكانی ترەمپ رایانگەیاندووە كە بڕی 295 ملیۆن دۆلاریان هەیە و دڵنیایشیان داوە كە پێش بایدن دەكەون بەتایبەت لە پارەی نەختینەیی كە هێشتا كەمپەینەكەی بایدن رایاننەگەیاندووە.

وە بەگوێرەی ژمارەی پێگەی ئەلیكترۆنی (ریڵ كلێر بۆلیتیكس) پاڵێوراوی دیموكراتەكان (جۆ بایدن)، لە راپرسییە نیشتمانییەكاندا بە جیاوازی %9.4 سەركەوتووە بەسەر ركابەرە كۆماریەكەی (ترەمپ) دا بەو ویلایەتانەشەوە كە پێشتر ترەمپ براوە بووە تیایاندا وەك ویلایەتەكانی فلۆریدا و پەنسلڤانیا و ویكۆنسن.

Qaiwan
Qaiwan