کوردستانی

بۆ ماوەیەک سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەیەک سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ بۆری سەرەكی پڕۆژەی ئاوی سەرچنار لە شاری سلێمانی شکا  و بەو ھۆیەشەوە ماوەی چەند رۆژێك سەنتەری شاری سلێمانی بێ ئاو دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی ئاو لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی یەک هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "دابەشکردنی ئاو لە قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و تەکێ و گۆپاڵە بەردەوام دەبێت، لەگەڵ گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و کوردسات و هەواری شار، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین دەست بە ئاوەوە بگرن و تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان لەئێستادا سەرقاڵی کارکردنن بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا ئاو بگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتییان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال