گێتی

مێردەكەی كیم كارداشیان دەبێتە ركابەری دۆناڵد ترەمپ

مەودا میدیا - سلێمانی |


مێردەكەی كیم كارداشیان دەبێتە ركابەری دۆناڵد ترەمپ
مەودا میدیا- هێمن سەعید

رۆژنامەی گاردیان بڵاویكردەوە کانی وێست، ئەستێرەی راپەری بەناوبانگی ئەمەریکی و مێردی کیم کارداشیان خۆی دەپاڵێوێت بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا. 

بەگوێرەی سەرچاوەكان، كانی وێست لە رۆژی سەربەخۆیی ئەمەریكا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیوویەتی "لە ئێستادا پێویستە هەست بە متمانەی ئەمەریكا بەخوا بكەین و دیدگامان یەكبخەین و داهاتوومان بونیاد بنێین". هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە "خۆم دەپاڵێوم بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا". 

پێشتریش لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنی كە لە ساڵی 2019 ئەنجامیدا بوو، دەڵێت "پشتیوانی لە ترەمپ دەكەم لە پێناو دژایەتیكردنی دیموكراتەكان". هەوەها دەشڵێت "كاتێك دێت ببمە سەرۆكی ئەمەریكا".

سەرچاوە جیهانییەكان باس لەوە دەكەن دیار نییە كانی وێست هیچ بەڵگەنامەیەكی رەسمی پێشكەش كردبێت بۆ ئەوەی ناوی هەبێت لەسەر كاغەزی دەنگدانەكان (Electoral Ballot)، تاوەكو لەلایەن هاوڵاتیانی ئەمەریكییەوە دەنگی پێبدرێت. هەروەها ئاماژەیان بەوەشكردووە؛ راگەیاندنەکەی کانی وێست چاوەڕواننەکراو بوو بۆ خەڵکی ئەمەریکا کە وەک رکابەری دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن بەشداری هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بكات و كاتێكی كەمی لەبەردەمدا ماوە تا بتوانێت جەماوەری ئەمەریكی بەلای خۆیدا رابكێشێت.

جیاواز لەو سەرچاوانە، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە كاتی بەشداریكردنی پاڵیوراوە سەربەخۆكان لە زۆربەی ویلایەتەكان بەسەرچووە بۆ خۆ تۆماركردن لەسەر كاغەزی دەنگدان(Electoral Ballot).

جێگە ئاماژەیە كانی ویست بەوە دەناسرێت كە هاوڕێی سەرۆكی ئەمەریكی دۆناڵد ترەمپە و لە ساڵی 2018 سەردانی ترەمپی كرد لە كۆشكی سپی، هەروەها یەكێكە لە هاندەرەكانی ترەمپ و لەكاتی هەڵەمەتی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2016 پشتگیری كرد، هەروەها چەند جارێك هاوسەرەكەی (كیم كارداشیان) سەردانی كۆشكی سپی كردووە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چاكسازی لە كەرتی زیندانیدا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان