جیهانی
ئەمریکا لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کشایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئیدارەی ترەمپ کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەمریکا بەفەرمی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کشاوەتەوە بڕیاری کشانەوەکەش لە 6ی تەممووزی 2021 جێبەجێدەکرێت، هەروەها ئەوەش ئاشکرا کراوە نامەی دەست لەکارکێشانەوەکە زۆر کورتە.

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ ئاشکرای کردووە "بڕیاری کشانەوەکە بەفەرمی رەوانەی نووسینگەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە"، هەروەها ئەوەش ئاشکرا کراوە نامەی کشانەوەی ئەمریکا لە تەندروستیی جیهانی زۆر کورتە و نزیکەی سێ دێڕە.
بەپێی زانیارییە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەکە لە 6ی تەمووزی 2021 جێبەجێدەکرێت و ئەمریکا دەکشێتەوە لە رێکخراوەکە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ ویستی خۆی بۆ کشانەوە لە رێکخراوەکە ئاشکراکردووە.