جیهانی

تورکیا ژمارەی چاكبووەوانی کۆرۆنا هەڵکشا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا ژمارەی چاكبووەوانی کۆرۆنا هەڵکشا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون و گیان لەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 1053حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
 
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 50 هەزار و 545 هەزار پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئەنجامدراوە و  1053 تووشبووی دیکە تۆمارکراون، کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتووەتە 207 هەزار و 897  کەس". 

وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد "دوو هەزار و 297 کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و بە گشتی 176هەزار و 965 کەس چارەسەرکراون، هەروەها 19 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ  پێنج هەزار و 260 کەس بەرزبووەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب