جیهانی
باڵیۆزی ئێران لە عیراق: ڤیزامان لەسەر هاوڵاتیيانی عیراق لابرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایگەیاند، پەیوەندییەكانی ئێران و عیراق بەردەوام بەرەو باشی رۆشتوون و هیچ هەوڵێك ناتوانێت ئەو پەیوەندیانە تێك بدات، دەشڵێت، ڤیزامان لەسەر هاوڵاتییانی عیراق لابرد.
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایگەیاند "پەیوەندییەكانی ئێران و عیراق رۆژ بە رۆژ بەرەو باشی دەچن و لە ئێستادا پەیوەندی بازرگانی هەردوولا ساڵانە بە 13 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت".
باسی لەوەشكرد "هەوڵ هەیە بۆ تێكدانی ئەو پەیوەندییەی نێوان هەردوو وڵات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندییەكان بەردەوام بەرەو باشی دەچن و هەردوولا لە هەر كات و ساتێكدا لە پشتی یەكتربوون".
وتیشی "بۆ زیاتر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە، ئێران ڤیزای لەسەر هاوڵاتیانی عیراق كردووەتە خۆڕایی و هەنگاوێكی گەورەمان لەو بارەوە ناوە".