گێتی
كتێبەكان هەڕەشە لە ناوبانگی ترەمپ دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
ماری ترەمپ، خوشەكەزای دۆناڵد ترەمپ لە كتێبە نوێیەكەیدا كە بڕیارە لە داهاتوودا بڵاوببێتەوە، هێرشی توندی كردووەتە سەر خاڵی كە ئێستا سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە.
ماڵپەڕی سی. ئێن. ئێنی ئەمەریكی، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە ماری ترەمپی خوشكەزای سەرۆكی ئەمەریكا لە كتێبەكەیدا هێرشی توندی كردووەتە سەر ترەمپ و بە خراپی باسی دەكات و بە كەسێكی خۆبەزلزان و كەللەڕەقی نەزان ناوی بردووە و هەروەها بە مەترسی گەورەشی بۆ سەر ئەمەریكا و جیهان دەزانێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، ماری لە بەشێكی كتێبەكەیدا نووسیویەتی "ترەمپ بۆ ئەوەی لە زانكۆی پەنسلڤانیا وەربگیرێت بە كەسێكی وتووە لەبری خۆی بەشداريی تاقیكردنەوەی وەرگرتن لە زانكۆكە بكات. هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە كە ترەمپ نمرەكانی مام ناوەند بوون و دوور بووە لە ریزی نمرە بەرزەكانی پۆلەكەی و ترساوە وەرنەگیرێت.