جیهانی
ئێران لە بارەی رێككەوتنە گرنگەكەی لەگەڵ چین روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بارەی ئەو رێككەوتنەی كە باس دەكرێت لە نێوان ئێران و وڵاتی چین كە دەوترێت گرنگترین و چارەنوسسازترین رێككەوتن دەبێت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران روونكردنەوە دەدات.
عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتەری خۆی نوسیویەتی "بەرنامەی هاوکاری گشتگیری ئێران و چین نەخشە رێگایەکی ئاشکرایە بۆ پەیوەندی دوو وڵاتی گرنگ لە جیهانی داهاتوو".
باسی لەوەشكردووە " چین وەک هێزی یەکەمی ئابووری جیهان لە داهاتوویەکی نزیک و ئێران وەک هێزێکی گەورەی ناوچەی رۆژئاوا، دەتوانن بە پەیوەندییەکی تەواوکەر و سەربەخۆ بەرانبەر فشاری زلهێزەكان بوەستن".
ئەوەشی خستوەتەڕوو " رادەستکردنی دوورگە ئێرانییەکان راست نییە، ئەوەی بڵاوبووەتەوە كاری وڵاتێكە كە بەردەوام دژی ئێران و چین بووە".