گێتی

تەندروستیی جیهانی: ترەمپ لێی كشایەوە و بایدن بۆی دەگەڕێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی جیهانی: ترەمپ لێی كشایەوە و بایدن بۆی دەگەڕێتەوە
مەودا میدیا-

بەربژێری دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا 2020 رایگەیاند، ئەگەر سەربكەوێت بەسەر دۆناڵد ترەمپ و ببێتە سەرۆكی ئەمەریكا، ئەوا ئەمەریكا دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەندامێتی لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەویش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لەو رێكخراوە كشایەوە.

لەسەر لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر جۆبایدن، بەربژێری دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا نووسیویەتی "ئەمەریكییەكان زیاتر لە ئارامیدا دەبن كاتێك وڵاتەكەیان بەشداری لە باشتربوونی رەوشی تەندروستیی جیهانیدا بكات"، وتووشیەتی "لە یەكەم رۆژی سەرۆكایەتیمدا، پەیوەندی دەكەمەوە بە رێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە".

ئەم جریوەیەی جۆبایدن دوای ئەوە دێت كە ئەنتۆنیۆ گۆتریش، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ئەندامێتی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی كشاوەتەوە".

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا گەورەترین بەشدار و بەخشەری پارە بوو بە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بەڵام مانگی نیسانی رابردوو دۆناڵد ترەمپ هاوكارییە مادییەكانی وڵاتەكەی بۆ ئەو رێكخراوە راگرت بە بیانووی نەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لایەنگیریی كردنی چین.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان