کوردستانی
وەزارەتی گواستنەوە لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیدەگەیەنێت گەشتە ئاسمانیەکان لە عیراق و هەرێم دەستپێدەکەنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەپێی مەرج و رێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق ئەمڕۆ بڕیاریدا، لە 23ـی ئەم مانگەوە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم بکرێنەوە، کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەپێی مەرج و رێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی دەبێت، لەپێناوی سەلامەتی هاووڵاتیان و گەشتیاران".
ئاماژە بەوەشکراوە "دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عیراق لەسەر راسپاردەی لیژنەی ناوبراو و لەچوارچێوەی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا covid19 گەشتە ئاسمانییەکانی ناوخۆیی و دەرەکی راگرتووە و تەنها رێگا بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆو و رێکخراوە فریاگوزاریەکان و تیمەکانی تەندروستی دەدرێت".

س.س
بیروڕا