جیهانی

قەیرانی سێ گەنجەكە- ئێران شەوێكی سەختی بەڕێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


 قەیرانی سێ گەنجەكە- ئێران شەوێكی سەختی بەڕێكرد
مەودا میدیا

ئێرانییەكان ئێوارەی پێنجشەممە رژانە سەر شەقامەكان، ئەویش بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژ بە سزای لەسێدارەدان بۆ سێ خۆپیشاندەری گەنج، كە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو كردبوو، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لەو وڵاتە دەستیان پێكرد.

هەرچەندە بڕیاربوو خۆپیشاندانەكە ئەمڕۆ هەینی ئەنجام بدرێت، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش بەشێوەیەك بانگەشەی بۆكرا كە ئێوارەی ئەمڕۆ بێت، بەڵام ئێرانییە ناڕازییەكان زووتر لەوكاتە رژانە سەرشەقامەكان، بۆیە وا چاوەڕان دەكرێت ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هاوشێوەی دوێنێ پێنجشەممە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان لە بەشێك لە شارەكانی ئێران سەرهەڵبدەنەوە.

بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز، كە پشتی بە چەند شایەتحاڵێك بەستووە، هێزە ئەمنیەكانی ئێران ئێوارەی دوێنێ بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە شاری بەهبەهان كە دەكەوێتە باشوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، گازی فرمێسكرێژیان بەكارهێناوە و دواتریش بەهۆی سووربوونی خۆپیشاندەران لەسەر ناڕەزایەتیەكانیان توندووتیژی لێكەوتووەتەوە.

بەپێی هەواڵێكی پێگەی "نێت بلۆكس" كە چاودێری تۆڕەكانی ئینتەرنێت دەكات لە جیهان، بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی دوێنێوە لە ئێران بەشێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان راگیراون، بەتایبەتیش لە پارێزگای خوزستان كە ناوەندی ناڕەزایەتیەكان بووە، بەوهۆیەوە بەتایبەت تویتەر لەو پارێزگایە بەتەواوی راگیراوە.

خۆپیشاندانەكانی ئێوارەی دوێنێ هەریەك لە شارەكانی شیراز و مەشهەد و ئەسفەهانیشی گرتووەتەوە كە گەورە شارەكانی ئەو وڵاتەن، لەو شارانەش بەهەمانشێوە هێزە ئەمنیەكان بە زۆر و بەكارهێنانی توندوتیژی بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كردووە. 

س.ج  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان