جیهانی

تەندروستیی ئێران هەواڵێکی ناخۆشی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی ئێران هەواڵێکی ناخۆشی راگەیاند
مەودا میدیا-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستتی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ 3509 تووشبووی كۆرۆنا له‌ ئێران باری ته‌ندروستییان ناجێگیره، ئاماژە بەوەش دەکات  تا ئێستا 13 هه‌زار و 791 كه‌س به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌.

سیما سادات لاری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاند "له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 2379 كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 183 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 3509 تووشبووی دیكه‌ی باری ته‌ندروستیان ناجێگیره"‌.

ئاماژەی بەوەشکرد "تا ئێستا 269 هه‌زار و 440 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون و  13 هه‌زار و 791 كه‌س به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 232 هه‌زار و 873 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan