گشتی
پێنج هۆكاری پشت شكستی لایەنی سۆزداریی كچە جوانەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زۆرجار كچان بەهۆی جوانییە زۆرەكەیانەوە تووشی شكست دەبن لە ژیانیاندا بەتایبەت لەسەر ئاستی خۆشەویستی و سۆزداری، چەند توێژینەوەیەك دەریدەخەن چەندین هۆكار لە پشت ئەو شكستهێنانەی كچانەوە هەیە، ئەمەی خوارەوە پێنج هۆكاریانە:
یەكەم: بەرزیی ئاستی داواكاری و چاوەڕوانییەكانیان: كچانی جوان و سەرانجڕاكێش هەمیشە ئاستی داواكارییەكانیان بەرزە و بەدوای بژاردەیەكی باشدا دەگەڕێن بۆ شاسواری خەونەكانیان، مەرجی زۆریان هەیە لەوەی كوڕێكی خاوەن كەسێتی و زیرەك و جوان ببێتە هاوسەریان، مەرجی ئەوەشیان هەیە كوڕەكە راستگۆ بێت و زۆری خۆشبووبێت و بەردەوام گرنگی پێ بدات. ئەو داواكاری و مەرجانە زۆرجار لەسەر ئاستی تیۆردایە و نابێتە كردار، بۆیە ئەو جۆرە كچە جوانانەی وابیردەكەنەوە بەزۆری شكست دەهێنن لە بەدەستهێنانی كوڕێكی لەو جۆرەدا.
دووەم: هەڵبژاردەیەكی خراپ: بە زۆری ئەو پیاوانەی سەرسامن بە ژنانی زۆر جوان خراپن، خۆپەرست و هەلپەرستن، كاتێك كچانی جوان لەگەڵ یەكێك لەمانەدا ئەزموونێك دەكەن و سەركەوتوو نابن، ئیتر دەترسن لە نزیكبوونەوەیان لە پیاوان. لەگەڵ ئەوەشدا بە وریاییەوە چاوەڕوانی شاسواری خەونەكانیان دەكەن، ئەوان كە بەردەوام چاوەڕوانی كوڕێكی بەهێز و خاوەن كەسێتی و جوان دەكەن بەو مەرجەشی خۆشیانی بووێت، دوای تێدەگەن كە ئەو جۆرە پیاوانەی ئەوان دەیانەوێت زۆر گرنگی بە خۆشەویستی نادەن و تەنیا بیریان لە جوانییە كاتییەكەیانە.
سێیەم: ترسی لەدەستدانی جوانی: ئەو كچانەی زۆر جوانن بەردەوام ترسی لەدەستدانی جوانییەكەیان هەیە، لەگەڵ تێپەڕبوونی كات ئەو باوەڕەیان لا دروست دەبێت كە جوانییەكەشیان وەكو كاتەكان دەڕوا و ناگەڕێتەوە، هەربۆیە وا بیردەكەنەوە ئیتر توانای سەرنجڕاكێشانی كوڕانیان نەماوە و هەوڵدەدەن هەرچی زووە كوڕێك بكەنە مێردی خۆیان.
چوارەم: ئیرەیی بردن و هەوڵدان بۆ خاوەندارێتی، كچانی جوان، جوانیی دەرەوەیان بۆ گەورە پیشاندانی ناخیشیان بەكاردەهێنن، ئەوەش بەكاردەهێنن بۆ راكێشانی سەرنجی پیاوان، دوای ئەوەش زیاتر خۆویست دەبن و دەیانەوێت ئەو كوڕە تەنیا بە جوانی ئەو سەرسام بێت و سەیری هیچ كچێكی جوانی دیكە نەكات یان تەنانەت باسی جوانی كچانیش نەكات. ئەمە دەبێتە هۆی كێشە و ترسی كوڕان لە كچانی جوان و بەوەش لەیەك دووردەكەونەوە.
پێنجەم: رابردووی ئازاربەخش، كچانی جوان زۆرجار وا هەستدەكەن بەهێزیی سەرنجڕاكێشانیان كاریگەریی نەرێنی لەسەریان دەبێت، بۆیە نایانەوێت متمانە بەو پیاوانە بكەن كە گرنگی بە جوانییەكەیان دەدەن و لایەنی سۆزداریی فەرامۆش دەكەن بۆ ئەوەی تووشی دڵشكان نەبن. بۆیە ئەو ژنانە زۆربەی كات خۆشەویستی و سۆزییان دەشارنەوە و خۆدوورگری بە باشتر دەزانن.
خ.غ