کوردستانی
بەبێ رێواز فایەق سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیارە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە بارەی دیاریكردنی رۆژێك بۆ دانشتنی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و سەرۆكی پەرلەمانیش بەشداری كۆبوونەوەكە ناكات.
كۆبوونەوەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە پێشتر ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند "سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنەكەیان بەشداری كۆبوونەوەكان ناكەن تا ئەو كاتەی كۆی كێشەكان چارەسەر دەبن".
یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەیەوێت دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان باشبكرێت و رێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكرێت و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش مووچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیدا بەبێ دواكەوتن و لێبڕین دابەش بكات.
ه،ع