کوردستانی
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ: دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی كوردستان لە ئاست چاوەڕوانی نییە و سەربەخۆ نییە، دەشڵێت، جێبەجێكردنی یاسا ئەوەنە سستە هاوڵاتی گومانی هەیە دادگا هەیە یان نا.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "سیستمی دادوەریی لە ھەرێمی کوردستان لەساڵی 2007ەوە بە یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە 23ی ساڵی 2007 لە وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێم جیابووەتەوە و وەک دەسەڵاتێک خۆی نمایش دەکات، بەڵام ھەمووان دەزانن کە سیستمی دادوەری لە ھەرێم لە ئاستی چاوەڕوانییەکان نییە".
باسی لەوەشكردووە "ناتوانین بڵین ئەم دەسەڵاتە سەربەخۆیە وەک لەسەر کاغەز نوسراوە، سەربەخۆیی ھەر لە رووەکانی کارگێڕی و دارایی ناگرێتەوە بەڵکو کۆی پیشەیی بوونی دادوەران و ئەدای ئەو دادوەرانەش دەگرێتەوە، تا ئێستا دەزگای داواکاری گشتی بەشێکە لە وەزارەتی داد نەک ئەنجومەنی دادوەری".
هەروەها "رۆتین لە کاروباری ئەم دەسەڵاتە و پیادەکردن و جێبەجێكردنی یاسا ئەوەندە سستە، جاری وایە ھاوڵاتی گومان دەکات کە دادگا ھەیە، راستە دادوەر نابێت ئینتیمای سیاسی ھەبێت، بەڵام لەم ھەموو قەیرانە سیاسی و ئابوری ژیاریانە، رایەکی بیستراومان لەم ئەنجومەنە نەدی، جا ئەگەر پێچەوانەی بڕیارێکی دەسەڵاتی سیاسی بێت، ئەوە رەنگە دونیا کۆتایی بێت ئێمە ئەو راستییە نەبینین".
ئەوەشی خستوەتەڕوو " ئەگەر دەسەڵاتی دادوەیی سەربەخۆ و دوور لە ھەژموون و دەسەڵاتی حزب و حکومەت بێت، دەتوانێ بنەماکانی دادپەروەریی سیاسیی و کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا بەرجەستە بکات،ئەوە لە نەبوونی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەرییە کە دەسەڵات لە ئەنجامدانی ھەر تاوان و سەرپێچییەک سڵ ناکاتەوە و تا ئێستاش نەیتوانیوە ھیچ بەرپرسێکی دەستڕۆیشتووی تێوەگلاو لە گەندەڵی بداتە دادگا و مافی گشتیی لێوەربگرێتەوە".
ه،ع