کوردستانی
رووداوێكی دڵتەزێن لەم ناوچە روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوڵاتیيەكی بە تەمەن لە قەزای شارەزوور لەكاتی كاركردن بۆ ماڵان، لەسەر ستونێكی كارەبا بەردەبێتەوە و گیان لە دەستدەدات، نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگیش دەڵێت، تەرمەكەمان بۆ توێكاری رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كردووە.
كەمال ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش نیوەڕۆ ئەمڕۆ، تەرمی هاوڵاتييەك هێنرایە نەخۆشخانەكەمان، دیارە ئەو كەسە فەرمانبەری كارەبایە، بەڵام لە دەرەوەی ئیشی حكومی كاری كردووە بۆ ماڵان و لەسەر ستونی كارەبا كەوتوەتە خوارەوە".
باسی لەوەشكرد " ناوی (ع،ح) و تەمەنی سەرو 50 ساڵ دەبێت، بەمەبەستی زانینی هۆكاری مردنەكەی، تەرمەكەمان رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كردووە، چونكە نازانین كارەبا گرتویەتی و گیانی لە دەستداوە، یان كەوتوەتە خوارە و مردووە، یان كارەبا گرتویەتی و فڕێی داوەتەوە خوارەوە و دواتر گیانی لە دەستداوە"
ه،ع