کوردستانی
منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ بەپێی راپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانە ئەو منداڵە لە ئاودا خنکاوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 4:30 خولەکی دوانیوەڕی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی منداڵێک بەناوی ( م . ک . ع ) تەمەن 11 ساڵان دانیشتوی گوندی قادراوە سەر بە ناحیەی سەنگەسەر قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی راپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانە ئەو منداڵە لە ئاودا خنکاوە، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
س.س