کوردستانی

پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاگادرایی هاوڵاتییان دەکاتەوە کە بڕی 100 مێگاوات كارەبای دیكە زیاد دەكرێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە "لەچوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا؛ سبەی رێكەوتی 24/7/2020 كاتژمێر 6:00ی بەیانی بۆ ماوەی تەنیا 3بۆ 4 كاتژمێر بڕی 200 مەق مەق بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرۆمۆڵ كەم دەكات، ئەمەش بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆسەی تەكنیكی زیادكردنی غاز و دواتر رەوشەكە ئاسایی دەبێتەوەو 100 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت و كاریگەریی لەسەر زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "وەزارەتی كارەبا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ بنیاتنانی ژێرخانی كارەبا و زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا بەتایبەتی لەم وەرزەی هاوین دا بۆ ئەوەی بەپێی تواناو بە باشترین شێوە خزمەتی هاونیشتمانیان بكات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan