کوردستانی

گەنجێک بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک دانیشتوی قەزای رانیە لە گەڕەکی قولە گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری رانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەبووە، تاوەکو ئێستا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە کە خنکێنراوە یان خۆی خنکاندووە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30 خولەک ئێوارە تەرمی گەنجێک بەناوی (د،س،ک) لەدایکبووی 1994 لە دانیشتووی رانیە گەڕەکی قولە گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "رێکاری یاسایی گیرایە بەر تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بەمەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و بۆزانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە و هۆکاری مردنەکەی لێکۆڵینەوە بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان