کوردستانی
فینلەندا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پێکا هاڤستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلەندا کرد، لە کۆبوونەوەکەدا ئەو وەزیرە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاریکردنی پێشمەرگەی دەربڕی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.

وەک لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عیراق و ناوچەکە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فینلەندا تاوتوێکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە "وەزیری دەرەی فینلەندا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاریکردنی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش دەربڕی".
ئاماژە بەوەشکراوە "وەزیری دەرەی فینلەندا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاریکردنی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش دەربڕی".
وەزیری دەرەوەی فینلەندا رایگەیاندووە "هانی وەبەرهێنەرانی فینلەندی دەدەن بۆ وەبەرهێنان لە عیراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستەسەر چاکسازییە کارگێڕی و داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی.