کوردستانی

روونکردنەوە لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەیەک دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوە لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەیەک دەدرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەیەک لە هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاویکردەوە و رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لەگەرەکێکی شاری هەولێر لە راگەیاندن وا پەخشکرا کە گوایە بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی دانراوە ،ئاماژە بەوەشکراوە ئەوان وەک بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جەخت لەوە دەکەینەوە ئەم کارانە دەبێت لە رێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی پەروەردە و شارەوانی بێت لە پارێزگای هەولێر و نەخشەکان پەسەندکرابن.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ لەگەرەکێکی شاری هەولێر لە راگەیاندن وا پەخشکرا کە گوایە بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی دانراوە ، ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جەخت لەوە دەکەینەوە ئەم کارانە دەبێت لە رێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی پەروەردە و شارەوانی بێت لە پارێزگای هەولێر و نەخشەکان پەسەندکرابن و تێچووەکان دیاربن و بەو مەرجە ئەندازیاریانە بێت کە بەڕێوبەرایەتی بیناسازیی پەسەندی دەکات". 

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەم کارانە ئەو کاتە مەقبولیەت وەردەگرێت کە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی بڕیاریان دابێت و پەسەندیان کردبێت، داوا لە هەموولایەکیش دەکەین کەرتی پەروەردە بە حزبی و سیاسی نەکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان