جیهانی
وردەكاری رووداوی فڕۆكە ئێرانییەكە لە سوریا، ئەمەریكا زانیاری ئاشكرادەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا، وردەكاری رووداوی فڕۆكە نەفەرهەڵگرە ئێرانییەكە لەسەر ئاسمانی سوریا ئاشكرادەكات، كە ئێران وای بڵاوكردەوە دوو فڕۆكەی ئەمەریكی كێشەیان بۆ دروستكردووە و بەهۆیەوە چەند سەرنشینێكی برینداربوون.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا لە تویتەر رایگەیاندووە،" كردەیەكی ئاسمانی رۆتینیمان لە ئاسمانی سو ریا بە بەرزایی هەزار مەتر لە دووری فڕۆكەیەكی ئێرانی ئەنجامداوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەو فڕۆكە ئێرانییە بەسەر سەربازگەی تەنەفی سوریادا فڕیوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو" فڕینی فڕۆكە ئەمریكیەكان بۆ ئەوە بووە دڵنیا بنەوە لە سەلامەتی سەربازانی ناو بنكە سەربازیەكە و فڕینەكەش بەپێی پێودانگە نێودەوڵەتییەكان بووە، فڕۆكە ئێرانییەكەش سەر بە كۆمپانیای "ماهان ئێر" بووە ".
لای خۆشیەوە عەباس موسەوی، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە" رووداوەكە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە و وڵاتەكەی رێوشوێنی یاسایی و سیاسی پێویست دەگرێتەبەر".
جێی ئاماژەیە، "ماوەیەكە ئیسرائیل و ئەمەریكا، كۆمپانیای فڕۆكەوانی مەدەنی "ماهان ئەیر" تۆمەتبار دەكەن بەوەی لە رێگەی فڕۆكەی نەفەرهەڵگری مەدەنییەوە، چەك و تەقەمەنی دەگەیەنێتە ئەو چەكدارانەی لە سوریا و وڵاتانی دیكە نزیكن لە ئێرانەوە، بەوهۆیەشەوە لە ساڵی 2011 ئەمەریكا سزای بەسەر ئەو كۆمپانیایەدا سەپاند" .
دوێنێ، ئاژانسی تەلەفزیۆن و رادیۆی ئێران، رایگەیاند"دوو فڕۆكەی جەنگی ئەمریكا لەسەر ئاسمانی سوریا لە فڕۆكەیەكی مەدەنی ئێرانی نزیك بوونەتەوە، بەهۆی شڵەژانی فڕۆكەوانەكانیەوە خێرایی فڕۆكەكەیان زیادكردووە و لە ئەنجامدا چەند سەرنشینێكی فڕۆكەكە برینداربوون".
س.ج