عیراقی
ژنە چالاكوانە ئەڵمانییەكە، لە دەست رفێنەرەكانی ئازادكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاشكرایكرد، هێزە ئەمنییەكان توانیویانە ژنە چالاكوانە ئەڵمانیەكە، كە لە بەغدا رفێندرابوو ئازاد بكەن.
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد،" هێلا میفیس كە ژنە چالاكوانێكی ئەڵمانییە و لە چەند رۆژی رابردوودا لە بەغدا رفێندرا، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە دەست رفێنەرەكانی رزگاركراوە".
بەڵام یەحیا رەسوڵ هیچ وردەكارییەكی لەسەر چۆنیەتی ئازادكردنی ئەو چالاكوانە ئەڵمانییە ئاشكرا نەكرد.
جێی ئاماژەیە، هێر میفیس، لە بەغدا لەبواری رۆشنبیری و هونەر كاری كردووە، چەند رۆژێك لەمەوبەر لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە لەو شارە رفێندرا.
س.ج