کوردستانی
شارەزوور- زیاتر لە پێنج هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی داراستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری گوندەكانی ( دەربەن فەقرە ، ئاوەكەلە )ی سەر بە ناحیەی وارماوا لە قەزای شارەزوور، ئاگرێكی بەرفراوان لە پوش و پاوانی سنورەكە كەوتووەتەوە.
ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئاماژەی بەوەشكردووە" لەگەڵ بیستنی هەواڵەكە مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی وارماوا گەیشتنە شوێنی ئاگرەكەو دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر كە زیاتر لە سێ كاتژمێری خایاندووە، توانیویانە ئاگرەكە بكوژێنەوەو كۆنتڕۆڵی بكەن".
بەوتەی پۆلیسی داراستان و ژینگەی سلێمانی" بەپێی خەمڵاندنەكان زەرەرو زیانی ئاگرەكە مەزەندە دەكرێت بە سوتانی زیاتر لە پێنج هەزار دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی".
س.ج