جیهانی

ئایا سۆفیا دوای 86 ساڵ بەرووی نوێژخوێناندا كرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا سۆفیا دوای 86 ساڵ بەرووی نوێژخوێناندا كرایەوە
مەودا میدیا-

دوای 86 ساڵ مزگەوتی ئایا سۆفیا لە ئیستەنبوڵ، كە پێشتر مۆزەخانەبوو، بەرووی نوێژخوێناندا كرایەوە و نوێژی هەینی تێدا ئەنجامدرا.

كرانەوەی مزگەوتەكە بەڕووی نوێژخوێناندا، دوای ئەوە روویدا، بەبڕیاری دادگای توركیا مۆزەخانەی ئایا سۆفیا كرا بە مزگەوت، ئەو كارەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا نیگەرانی توندی مەسیحییەكانی جیهانی لێكەوتەوە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

جێی ئاماژەیە، ئایا سۆفیا لە بنەڕەتدا كڵێسا بووە ئەو كاتەی عوسمانییەكان قوستەنتینیەیان داگیر كرد لە ساڵی 1453 كڵێساكە كراوە بە مزگەوت، بەڵام  دواتر لە ساڵی 1935 لەسەر دەستی موستەفا كەمال ئەتاتورك كراوەتە مۆزەخانە، ئێستاش ئەردۆغان بۆجارێكی دیكە كردییەوە بە مزگەوت.

س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان