کوردستانی
"هاوڵاتیانی ئەم ناوچانە بە بێ گرفت دەتوانن سەردانی هەولێر بكەن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەندامی لیژنەی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك، ئاشكرایدەكات" هاوڵاتیانی كوردی خانەقین و دووز و كەركوك و ناوچەكانی تری سنوری پارێزگای كەركوك، دەتوانن بە ئازادانەو بەبێ هیچ گرفتێك سەردانی هەولێر بكەن".
شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك، لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە" لەدواین كۆبونەوەی لیژنەی باڵای تایبەت بەروبەروبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لەهەرێم، بڕیاری ئاسانكاری هاتوچۆ درا لەنێوان شارەكانی هەرێم و بەتایبەت بۆ هەولێری پایتەخت ، لەدوای ئەو بابەتە پەیوەندییەكی زۆرم بۆهات گوایە خەڵكی كەركوك رێگەی هاتنە ژوورەوەی پێنادریت ، بۆیە لەبەدواداچون بۆ ئەو بابەتە دەمەوێت ئەوە بەهەموو لایەكتان رابگەیەنم تەواوی هاوڵاتیانی كوردی خانەقین و دووز و كەركوك و ناوچەكانی تری سنوری پارێزگای كەركوك، دەتوانن بەئازادانەو بەبێ هیچ گرفتێك سەردانی هەولێر بكەن".
دەقی روونكردنەوەكە
رونكردنەوەیەك بۆ خەڵكی كەركوك وخانقین لەبارەی هاتوچۆكردن بۆ پارێزگای هەولێر ...
لەدواین كۆبونەوەی لیژنەی باڵای تایبەت بەروبەروبونەوەی پەتای كررۆنا لەهەرێم بڕیاری ئاسانكاری هاتوچۆ درا لەنێوان شارەكانی هەرێم و بەتایبەت بۆ هەولێری پایتەخت ، لەدوای ئەو بابەتە پەیوەندییەكی زۆرم بۆهات گوایە خەڵكی كەركوك رێگەی هاتنە ژوورەوەی پێنادریت ، بۆیە لەبەدواداچون بۆ ئەو بابەتە دەمەوێت ئەوە بەهەموو لایەكتان رابگەیەنم تەواوی هاوڵاتیانی كوردی خانەقین و دووز و كەركوك و ناوچەكانی تری سنوری پارێزگای كەركوك دەتوانن بەئازادانەو بەبێ هیچ گرفتێك سەردانی هەولێر بكەن و هیچ رێگرییەك لەبەردەم ئێوەیە نییە ، قوربانییەكانی ئێوە هێندە زۆرن شایانی هەموو رێزێكن ، سوپاسی بەرێزان وەزیری ناوخۆ وپارێزگاری هەولێر دەكەم كەخەمخۆرانە لەو بارەوە بڕیاریان داوەو سوپاسی رائد سەلام و تەواوی ئەفسەرو كارمەندەكانی بازگەكانی هەولێر دەكەم جیا لەئەركی پاراستنی هەرێم لەبابەتی پەتای كرۆناش دەورێكی باڵایان هەبو پێش كاتژمێرێك پەیوەندیم بە بەرێز بەرێوەبەری بازگەكان كرد دڵسۆزی و خەمخۆری خۆی بۆ خەڵكی ئەو ناوچانە دووپات كردوە ، دڵنیابن هەركەموكوڕییەك هەبوبێت لەرابردوو چارەسەر كراو بازگەكان لەئێستادا بەجوانترین شێوە پێشوازیتان لێدەكەن .
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لێژنەی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك
س.ج