گێتی

ئەمریكیەكان لەو بڕوایەدان زیادەرۆیی كراوە لە رێژەی مردن بەكۆرۆنا لە وڵاتەكەیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریكیەكان لەو بڕوایەدان زیادەرۆیی كراوە لە رێژەی مردن بەكۆرۆنا لە وڵاتەكەیان
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید

ئەنجامی راپرسیەك دەریدەخات سێ یەكی ئەمەریكیەكان بروایان وایە راگەیاندنی رێژەی فەرمی مردوانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان بەشێكە لە تیۆری پیلانگێڕی و رێژەی بەركەوتوانی كۆرۆنا لە ئەمەریكا 4 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە كە رێژەی 1 ملیۆنیان تەنها لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بەركەوتوون.

بەپێی راپرسییەكی دەزگای ئیبسۆسی ئەمریكی 31% ئەمەریكییەكان وابیردەكەنەوە رێژەی مردوان بە نەخۆشی كۆرۆنا كەمترە لەو رێژەیەی كە بە فەرمی رادەگەیەنرێت، هەروەها 34% بڕوایان وایە ریژەی راگەیەنراوی مردووان زۆر زیاترە لە ژمارەی فەرمی مردووان بە نەخۆشی كۆرۆنا.

بەپێی تەلەفزیۆنی فۆربسی ئەمەریكی، ئەنجامی راپرسیەكە دەریدەخات كە ژمارەی ئەو ئەمەریكیانەی كە بروایان وایە ژمارەی مردووانی كۆرۆنا زیادەڕەوی تێدا كراوە رێژەی 61% یان بینەری فۆكس نیوزن كە  59% یان سەربە كۆماریەكانن، هەروەها رێژەی 09% دیموكراتەكانیش هەمان بۆچوونیان هەیە، وە 07% یان بینەری سی ئێن ئێنی ئەمریكین.

جێگەی ئاماژەیە، رێژەی بەركەوتوانی كۆرۆنا لە ئەمەریكا 4 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە كە رێژەی 1 ملیۆنیان تەنها لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بەركەوتوون.

شایەنی باسە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا چەندجارێك رایگەیاندووە كۆرۆنا مەترسی گەورەی نیە و هەروەها ترەمپ كۆنگرە پارتی كۆمارییەكانی هەڵوەشاندەوە كە بڕیار بوو لە مانگی ئاب ببەسترێت بۆ راگەیاندنی پاڵێوراوی رەسمیان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كە بریارە 3ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

نیكۆلاس ریچ، مامۆستای زانكۆی ماساچوسیتس ئاماژەی بەوەكردووە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و بەركەوتنی ئەو رێژە زۆرە بە نەخۆشیەكە لەسەر ئاستی نیشتمانی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا رێژەی تووشبووان دەگاتە لوتكە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان