کوردستانی

یەکێتی داوای پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ گۆڕان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی داوای پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ گۆڕان دەکات
مەودا میدیا-

بەبۆنەی یادی 11 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گۆڕان دەکات، لە پەیامەکەدا یەکێتی داوای پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ گۆڕان دەکات.

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هاتووە  "بە سڵاوێكی گەرمەوە، بەناوی هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتیەوە، پیرۆزبایی یادی (11) ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان  لێدەكەین، كە لە ماوەی ساڵانی رابردووی خەباتی سیاسی و دیموكراتیدا، هاوبەشێکی چالاكی پرۆسەی سیاسی بووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەرێزا ئەم یادەتان لە هەلومەرجێكدا دەكرێتەوە كە پرۆسەی سیاسی لە كوردستان و عێراق لەبەردەم پێشهات و گۆڕانكاریی گەورەدایە و ئومێدەوارین ببێتە دەرفەت بۆ دروستكردنی كۆدەنگیەكی نیشتمانی".

لە پەیامەکەدا هاتووشە "ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ بەشی زۆری تێكۆشەرانی بزووتنەوەكەتاندا،  پێشینە و مێژوویەكی  هاوبەشمان هەیە لە شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا، ئومێدەوارین بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی رابردوو، لە ململانێی و  رێكەوتنەكان، زیاتر پەرە بە پەیوەندییەكانمان بدەین، بەتایبەتی كە ئێستا  هەوڵی جدی لەنێوانمان دا هەیە، بۆ دارشتنەوەی پەیوەندییەكانمان بەجۆرێك لە خزمەتی یەكریزی و تەبایی زیاتر و باشكردنی گوزەرانی خەڵك بێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان