عیراقی
ئەمەریكا بنكەیەكی سەربازی له بەغدا چۆڵكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بنكەیەكی سەربازییان لە بەغدای پایتەختی عیراق رادەستی هێزە عێراقییەكان كردەوە و كشانەوە، ئەوەش دوای ئەو سەركەوتنەی هێزە عیراقییەكان دێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش كە ئەمەریكا سەرۆكایەتی دەكات لە بنكەی بسمایە، لە لە باشووری بەغدا بەغدای پایتەختی عیراق، كە ساڵانێكە لەوێ جێگیربوون، دوێنێ هەینی، بنكەكەیان چۆڵكرد و رادەستی هێزە عیراقییەكانیان كردەوە.
باس لەوەشكراوە "هێزە عیراقییەكان لە ماوەی رابردوودا بە سەربەخۆیانە هەستاون بە ئۆپەراسیۆنەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكە، سەركەوتنیان بە دەستهیناوە و توانیویانە ئەمنیەت بۆ هەزاران كیلۆمەتر لە خاكەكەیان بگەڕێننەوە".
ه،ع