کوردستانی
قەزایەكی سلێمانی هەواڵی دڵخۆشكەری راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە، كۆتا تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی چاكبووەوە و نەخۆشخانەی بەجێهێشت.
دیاری رەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە، كۆتا تووشبووی كۆرۆنا لە سەیدسادق، نەخۆشخانەی بەجێهێشت و گەڕایەوە ماڵەوە و لە ئێستادا هیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا لە سنورەكەمان نییە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە قاوشی تایبەتی نەخۆشخانەكەمان كە تووشبووانی كۆرۆنای تێدابووە، 45 نەخۆش هێڵدرابوونەوە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابوون، تەنیا حەوت نەخۆش بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرابوون، سەرجەمیان چاكبوونەتەوە و كەس لەو قاوشە نەماوە".
قەزای سەیدسادق یەكێكە لەو قەزایانەی كە لەسەرتای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا سەرو 20 نەخۆش كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابوون گیانیان لە دەستداوە.
ه،ع