کوردستانی

فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە
مەودا میدیا-

سبەی یەكشەممە، پەرلەمانی كوردستان، بەبێ ئامادەبوونی رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، لە ئێستاشدا فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە و چاوەڕوان دەكرێت لە بارەی كۆبوونەوەی سبەی راگەیەندراوێك بڵاوبكەنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، لە ئێستادا فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە و چاوەڕوان دەكرێت لە بارەی كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان راگەیەندراوێك بڵاوبكەنەوە.

پێشتر رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی نەكرد بۆ بڕیاردان لە كارنامەی كۆبوونەوەی سبەی.

لە كۆبوونەوەكەی سبەی هەر یەكە لە وەزیری پێشمەرگە و تەندروستی و دارایی و ناوخۆ و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستاندی هەولێر و بەغدا، ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەبن.

پێشتر فراكسیۆنی  پارتی دیموكراتی كوردستان باسی  لەوەكرد هیچ فراكسیۆنێك ناتوانێت كۆبوونەوەكانی پەرلەمان رابگرێت و كۆبوونەوەكان بەشێوەی ئاسایی بەڕێوەدەچن.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان