کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان بەبێ ئامادەبوونی رێواز فایەق کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان بەبێ ئامادەبوونی رێواز فایەق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی کوردستان بەبێ ئامادەبوونی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، هەروەها جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتارانی کردووە، بەڵام پێدەچێت فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان نەکات.

هێمن هەورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بە پشتبه‌ستن به بڕیاری ژماره‌(6)ی ساڵی 2020 بۆ درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (19)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ‌ماده‌ی (66) له ‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق و ئاماژه‌ به ‌نووسراوی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ واژۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره‌ (1200) له‌ 2020/7/16 كه ‌ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌،‌ كه‌ تیایدا ئاماژه‌ به ‌ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان كراوه‌‌ له‌ رێكکه‌وتی (26، 27، 28 /2020/7)، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (6)ـی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له ‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له ‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكکه‌وتی 2020/7/26 تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.

هەروەها، به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ماده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ماده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 26/7/2020، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌و پێشنیازه‌ یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ پشت به‌ستن به‌ بڕیاری ژماره‌ (5)ی ساڵی 2020 و حوكمی ماده‌كانی (79، 80)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (83)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1- پرۆژه‌ یاسای (له‌ ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان).
2- پێشنیازی یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق).
3 - پێشنیازی یاسای (ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق).

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (سۆران عمر سعید) له‌ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی خاڵی ( 1، 2) له‌برگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌:

1ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌و ناوچه‌ كورستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ئا‌ماده‌بوونی به‌رێز (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌)و (وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا)و ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.

2ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان)و (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه‌ سنوورییه‌كان.

3ـ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌په‌تای (كۆڕۆنا) كۆڤید19، به‌ئاماده‌بوونی (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری ته‌ندروستی) له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.

چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به‌ (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی و ئابووری وه‌زیری پلاندان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان