کوردستانی
لەم هەفتەیەدا مووچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاگانی ئاو کێشەی وەرگرتنی مووچەکانیان بۆ دروستبوو، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کێشەکانیان چارەسەر کراوە بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەکانیان دابەش بکرێت.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند "بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاگانی ئاو لە پەیوەندی بەردەوام دابووین سەرۆك كۆماری عیراق بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە ئەمشەو لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پێی راگەیاندین كە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق چارەسەری ئەم كێشەیی كردووە، بڕیار دراوە لەم هەفتەیە مووچەكانیان خەرج بكرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "فەرمانبەرانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاگانی ئاو دڵنیا دەكەینەوە كە لەپەیوەندی بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی لەم هەفتەیە مووچەكانیان خەرج بكرێت".
س.س