کوردستانی
هاوڵاتییەک لەناو باخێکی گشتییدا خۆی دەخنکێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو باخی گشتی پارێزگای هەڵەبجە هاوڵاتییەک خۆی خنکاند لە ئێستادا تەرمەی ئەو هاوڵاتییە رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە و پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە کردووە لە رووداوەکە.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەناو باخی گشتی هەڵەبجە هاوڵاتییەکی تەمەن 39 ساڵ بەناوی (ک.ح.ص) دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقانی هەڵەبجە خۆی خنکاند".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
س.س