کوردستانی
فراکسیۆنی گۆڕان: داوای دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانمان نەکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت دانیشتنی ئەمڕۆی یەکشەممە 26/7/2020ی پەرلەمانی کوردستان دوادەخرێت و باسی لەوەش کرد هۆکارەکەی بۆ رێکنەکەوتنی فراکسیۆنەکان دەگەڕێتەوە.
جەلال محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "پێدەچێت دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتیشی "هۆکاری کۆنەبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ رێکنەکەوتنی فراکسیۆنەکان و لایەنە سیاسییەکان دەگەڕێتەوە ".
جەلال محەمەد ئەوەشی خستەڕوو "فراکسیۆنی گۆڕان داوای دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانی نەکردووە". لەلایەکی تریشەوە بە شێوەیەکی نافەرمی راگەیەندراوە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان نەکات.
ک.ر