کوردستانی
گۆڕان؛ لە پرۆژەی سیاسیی چاكسازییەوە بەرەو چی دروشمێكی دیكە دەچێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- خەڵەف غەفور
رۆژی 25ی تەمووزی 2009، بزووتنەوەی گۆڕان لە هەرێمی كوردستان وەكو بزووتنەوەیەكی سیاسی، چاكسازیی جەماوەری خۆی راگەیاند، لە دەستپێكەوە نەوشیروان مستەفا ئەمین كە دامەزرێنەر و رەمزی بزووتنەوەكە بوو رایگەیاند گۆڕان پرۆژەی سیاسی و چاكسازییە نەك تەنیا زیادكردنی ژمارەیەكی دیكەی حزبی وەكو تائێستاش لە كوردستان باوە.
ئەوسای "بزووتنەوەی گۆڕان"
لە سەرەتاوە؛ بزووتنەوەی گۆڕان سێ ئامانج و پایەی سەرەكی بۆ خەباتی بزووتنەوەكەی خستەڕوو بەم شێوەیە:
یەكەم: گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی بە شێوازێكی مەدەنی نەك كودەتا.
دووەم: شەفافیەت لە بودجە و داهاتی هەرێمی كوردستان كە تا ئەوكات كەمترین زانیاریی لەبارەیەوە هەبوو.
سێیەم: جیاكردنەوەی دەسەڵاتی حزب و حكومەت لە یەكتر، راستە حزبەكان حكومەت پێكدەهێنن، بەڵام رەوا نییە بەردەوام دامەزراوەكانی حكومەت لەژێر سایەی حزبدا كارەكانیان بكەن.

چوار ساڵی یەكەم "فەوزای سیاسی یان شكاندنی بێدەنگی"
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 25ی تەمووزی 2009 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا، یەكەم ئەزموونی كرداریی ئەو بزووتنەوەیە سەركەوتوو بوو كاتێك بەپێی دەرئەنجامەكان گۆڕان 25 كورسی بەدەستهێنا، ئەوە شۆكێك بوو بۆ لیستی كوردستانیی كە 59 كورسییان بدەستهێنا و لە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتبوو.
گۆڕان بووە ئۆپۆزیسیۆنێكی راستەقینە، یەكەم ئەزموون بوو كە ئۆپۆزیسیۆنی راستەقینەی تێدا بێت، لەو خولەدا بینرا كە:
-نابێت كۆبوونەوەكانی پەرلەمان هەر بۆ دەستهەڵبڕین بێت.
-پەرلەمان دەبێت چاودێریی كارەكانی حكومەت بكات.
-ئەركی پەرلەمانە بزانێت داهات و خەرجیی وڵات چییە و چۆنە.
-دەبێت هۆڵی پەرلەمان هێمن نەبێت، بەڵكو پڕ بێت لە شڵەژان و دەنگەدەنگ و یەخەی یەكگرتن و شەڕە قسە و پرۆژە.
بزووتنەوەی گۆڕان چوار ساڵی یەكەمی ئۆپۆزیسیۆنیی تاڕادەیەك سەركەوتووانە بەڕێكرد، بەڵام هەڵسەنگاندنەكەیشی بەسەر دوو بۆچووندا دابەشبوو:
یەكەم: گۆڕان ئۆپۆزیسیۆنی راستەقینەی دروستكرد و بووە سەرەتای هیوا و وەستانی دەسەڵات لە بێباكی لە خەڵك.
دووەم: گۆڕان لە كاردانەوەی دەسەڵاتدا تەڕ و وشكی پێكەوە سوتاند و بووە سەرەتای فەوزای سیاسی و یەكترشكاندن و موزایەدەی سیاسی بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە حزبییەكانی.
دووەم: گۆڕان لە كاردانەوەی دەسەڵاتدا تەڕ و وشكی پێكەوە سوتاند و بووە سەرەتای فەوزای سیاسی و یەكترشكاندن و موزایەدەی سیاسی بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە حزبییەكانی.
گۆڕان-یش حەزی لە كێكی دەسەڵات كرد
رەوانشاد نەوشیروان مستەفا لە كۆتاییەكانی قۆناغی یەكەمی بزووتنەوەكەیدا كۆڕ و كۆبوونەوەكانی زیاتر كرد، نزیكبوونەوە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 2013 گۆڕانی واپیشاندا كە پرۆژەكەی بەرەو هەڵكشانە و دەیەوێت بە هێزی فشار جێبەجێی بكات، بەڵام دوای دەركەوتنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان كەوا گۆڕان 24 كورسی بەدەستهێنا وردە وردە گفتوگۆكانی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە حكومەت دەستیپێكرد، بۆ یەكەمینجاریش دەركەوتنی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا لە سەری رەش و كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جۆرێك لە شۆكی جەماوەریی دروستكرد. نەوشیروان مستەفا كە بەردەوام لەڕێگەی كەناڵی كەی ئێن ئێن-ەوە هێرشی توندی دەكردە سەر سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بە هۆكاری گەندەڵی و قۆرخكاریی دەسەڵات تۆمەتباری دەكرد و بانگی روخانی بۆ دابوو، كەچی بێ هیچ زەمینەسازییەك لە سەری رەش دەركەوت و راگەیەنرا كە ئەوە رێككەوتنی ستراتیژیی پارتی و گۆڕانە.
بە چەندین پۆستەوە گۆڕان بەشداریی دەسەڵاتی كرد، لەسەروویانەوە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەزموونی گۆڕان لە بەشداریی دەسەڵات سەركەوتوو نەبوو لەبەر دوو هۆكار:
بە چەندین پۆستەوە گۆڕان بەشداریی دەسەڵاتی كرد، لەسەروویانەوە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەزموونی گۆڕان لە بەشداریی دەسەڵات سەركەوتوو نەبوو لەبەر دوو هۆكار:
یەكەم: بزووتنەوەی گۆڕان سیاسەتی خورمشیی پەیڕەو كرد "لە دەسەڵات بێت و بشیەوێ دژی پارتی و یەكێتی بێت".
دووەم: دەیزانی پرۆژە چاكسازییەكەی جێبەجێكردنی ئاسان نییە بەتایبەت كە لە نیوەی رێگە لەگەڵ پارتی كردیە شەڕە قۆچ و ناچار لە بازگەی دێگەڵە كش و مات-یان لێكرد، بێ خواستی خۆی بوویەوە بە ئۆپۆزیسیۆن.
دووەم: دەیزانی پرۆژە چاكسازییەكەی جێبەجێكردنی ئاسان نییە بەتایبەت كە لە نیوەی رێگە لەگەڵ پارتی كردیە شەڕە قۆچ و ناچار لە بازگەی دێگەڵە كش و مات-یان لێكرد، بێ خواستی خۆی بوویەوە بە ئۆپۆزیسیۆن.
گۆڕان و پارتی: عاشق و ماشقەی سیاسی
رۆژی 30ی ئەیلولی 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستن كرایەوە، بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی و بەپێی قسەی هەندێك هەڵسوڕاوی ناڕازیی لە سیاسەتەكانی بزووتنەوەكە "لادان لە ئامانجەكانی كاكە نەوە"، ژمارەی كورسییەكانی بۆ 12 كورسی كەمیان كرد.
لە نزیك مەودای دوای هەڵبژاردنەكە گۆڕان ئەنجامەكانی رەتكردەوە و بە هەڵبژاردنێكی پڕ لە "تەزویر" ناوی برد، بەڵام زۆری نەبرد لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیان بە گفتوگۆ كردەوە بۆ بەشداریی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەوەش هەندێك یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی زویر كرد.دووبارە بەشداریكردنەوەی گۆڕان لە حكومەت، سەرەڕای ئەزموونی یەكەمی كە سەركەوتوو نەبوو، پرسیاری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، وەڵامەكانی بزووتنەوەكە بۆ دەنگدەرانی زۆر بڕواپێكەر نەبوون، بەڵام ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی، ئەگەر جێبەجی بكرێت، ئەوا بەشێكە لە بە كرداركردنی پرۆژە چاكسازییەكەی نەوشیروان مستەفا و سەرەتاكانی بزووتنەوەی گۆڕان.
گۆڕان هەر پرۆژەیە یان ئیتر حزبی نێو دەسەڵات دەبێت؟
گۆڕان وەكو پرۆژەیەكی سیاسی- چاكسازیی دەستیپێكرد، ئەزموونی یەكەمی ئۆپۆزیسیۆنی لە زۆر رووەوە سەركەوتوو بوو، ئەزموونی یەكەمی حوكمداریی شكستیخوارد و بەو هۆیەیشەوە چەندین هەڵسوڕاو و كادری باڵا و كاریگەریی لێ جیابووەوە، ئەزموونی دووەمی حوكمڕانیشی بە دەیان كێشە و رووداو دەورە گیراوە یەم شێوەیە:
یەكەم: بزووتنەوەكە هێشتا بێ نەوشیروان مستەفا-یی پێوە دیارە.
دووەم: جەماوەری گۆڕان دژە پارتییە.
سێیەم: پرۆژەی چاكسازیی كەوا گۆڕان بەهۆیەوە بەشداریی حكومەتی كردووە جێبەجێكردنی ئاسان نییە بە هۆكارەكانی "قەیرانی دارایی، نەبوونی خواستی راستەقینە بۆ چاكسازیی، بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا".

بنەمای دروستبوونی گۆڕان وەكو وترا "چاكسازیی سیاسی، ئابووری و كارگێڕییە"، ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەی جێبەجێ نەكرد، بزووتنەوەی گۆڕان وەكو حزبێكی سیاسی و بەبیانووی جۆراوجۆر لەنێو حكومەت دەمێنێتەوە و یان خاوەندارێتی لە دروشم و ئامانجە سیاسییەكانی "بزووتنەوەی گۆڕانی نەوشیروان مستەفا دەكات؟".
ک.ر
ک.ر