کوردستانی

رێواز فایەق بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێواز فایەق بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات
مەودا میدیا-

رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/7/27، لە سایتی پەرلەمان دەقی بانگێشتنامەکە بڵاوکراوەتەوە

 ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌برگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه‌ به‌راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رێكه‌وتی 2020/7/26 بڕیاردرا به‌دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان له 2020/7/26 بۆ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/7/27.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
ک.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان