کوردستانی

بابەتێکی گرنگ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا تاوتوێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بابەتێکی گرنگ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا تاوتوێ دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و راپۆرتێکی تایبەت بە بۆردوومانکردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا بخوێندرێتەوە، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت راپۆرتەکە لەلایەن لیژنەکانی پێشمەرگە و پەیوەندی و ناوخۆ ئامادەکراوە و خراوەتە بەردەوم سەرجەم پەرلەمانتاران.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەنجامی سەردانیکردنمان بۆ ناوچە سنوورییەکان و ئەو ناوچانەی کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومانکراوە توانیمان راپۆڕتێک ئامادە بکەین لەبارەی ئەو زیانانەی بەر ئەو ناوچانە کەوتوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "راپۆرتەکە لەلایەن لیژنەکانی پێشمەرگە و پەیوەندی و ناوخۆ ئامادەکراوە و خراوەتە بەردەوم سەرجەم پەرلەمانتاران، هەروەها بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یان کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا راپۆرتەکە بخوێندرێتەوە، بەڵام بەپێی بەرنامەی کاربێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا راپۆرتەکە دەخوێندرێتەوە".

ئەبوبەکر هەڵەدنی، کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکگرتوو بایکۆتی سەرجەم کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستانمان کردووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان