چاوپێكەوتن
کاکە حەمە: کێشەی کەرکوک چارەسەر ناکرێت تا کوردستان لە بەغدا جیانەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_ کاروان رەسوڵ
سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو پێشنیازی دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای پارتەسیاسییەکانی کردوە و ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت کورد تەکلیف لە مەسعود بارزانی بکات تا ببێتە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسییەکان.
بەشێوەیەکی گشتی بارودۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان چۆن دەبینیت؟
محەمەد حاجی مەحمود: راستییەکەی ئەگەر بەراوردی بکەین بە پێش راپەڕین دەڵێین باشە، بەڵام ئەگەر کورد بەراوردی بکەین بە بارودۆخی سیاسی تەیموری رۆژهەڵات و باشووری سودان، ئەوا بارودۆخمان خراپە. دوای ریفراندۆم گەلە کۆمەیەکمان لێکرا ئەویش بەشێکی کورد خۆی تاوانبار بوو، چونکە ئەگەر ریفراندۆم دوو ساڵ پێشتر بوایە ئەمە رووی نەدەدا، واتە پێش شەڕی داعش بارودۆخ لەبارتر بوو، پەلاماردان و گرتنی کەرکوک پەیوەندی بە شەڕی داعشەوە نەبوو، ریفراندۆم بکرایە و نەکرایە حکومەتی فیدڕاڵ پەلاماری کەرکوکی دەدا و داگیری دەکردەوە.
مەبەستت و هۆکار چییە لەو قسەیەت "ئەگەر ریفراندۆم بکرایە یان نەکرایە حکومەتی فیدڕاڵ پەلاماری کەرکوکی ئەدا"، بۆچی؟
محەمەد حاجی مەحمود: کۆمەڵێک هۆکار بۆ ئەمە هەیە، یەکەم کورد کۆمەڵێ شتی بەسەردا تێپەڕیوە لە دەستووردا و لەدەستیداوە وەک یەکلایینەکردنەوەی سنووری کوردستان، شیعە یان سوننە لەسەر حوکم بێت بە یەک چاو سەیری کورد دەکەن. ناوچەی ناکۆک ئەو هەڵە گەورەیەی ترە کە بەسەر کورددا تێپەڕیوە، کەس گومانی نییە کەوا کەرکوک کوردستانییە، چونکە ماڵی خۆت بخەیتە دادگاوە بڵێی تۆیش بڕیاری لەسەر بدە، کە خۆت خاکی خۆت بخەیتە ریفراندۆمەوە کەواتە خۆت گومانت دروستکردووە لەسەری کەوا ئەو ناوچانە خاکی کوردستانە یان نا.
کەوا بوو پێتان وایە مادەی 140 و پەسەندکردنی لەلایەن کوردە هەڵەیەکی سیاسی بوو؟
محەمەد حاجی مەحمود: لە ئەسڵدا مادەی 140 هەڵەیە سیاسی گەورەیە، لەئێستادا کورد ریفراندۆم بکات لە کەرکوک، بە یاسا کەرکوک تەسلیم بە عیراق دەکاتەوە، چونکە لەئێستادا کورد لە قەزا و ناحیەکانی زۆرینە نییە و دەی دۆڕێنێت، کەواتە مادەی 140 لە قازانجی کورد نییە و لایەک لە کەرکوک دەدۆڕێنین، بەکورتی بە ریفراندۆم کەرکوک تەسلیم بە عەرەب دەکەین. ئەو ناوچانە بەس کورد خۆی بەخاوەنی نازانێت تورکمان و عەرەبیش خۆیان بە خاوەنی دەزانن. لەڕووی مێژوییەوە ئەو ناوچانە هی کوردە.
هەروەها ئەوکاتەی کەرکوکمان بەدەستەوە بوو ئەدایەکی باشمان نەبوو و باش بەڕێوەمان نەبرد و ئەمریکاش ویستی بیکاتە هەرێمێکی سەربەخۆ ئەویشمان نەکرد.
پێتان وایە کەرکوک هەرێمێکی سەربەخۆ بوایە باشتر دەبوو؟
محەمەد حاجی مەحمود: بەڵی باشتر دەبوو، کورد بەڕێوەبەری ئەو هەرێمە دەبوو عەرەب 22 دەوڵەتی هەیە با کوردیش دوو هەرێم یان دوو دەوڵەتی هەبوایە.
پێتوایە هەولێر و بەغدا دەتوانن کێشەی کەرکوک چارەسەر بکەن یان بەغدا ویستی چارەسەری هەیە؟
محەمەد حاجی مەحمود: کێشەی کەرکوک چارەسەر ناکرێت تا کورد جیانەبێتەوە لە بەغدا،کورد مافی خۆی وەرنەگرێت هیچ مەلەفێک لەگەڵ بەغدا یەکلایی نابێتەوە، بەڵام دەشتوانێ لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت و بەغداش دەیەوێت، هەروەها ناشبێت هەتاکەی ژیردەست بین.
پرسیار: لەبارەی سەربەخۆییەوە ریسکی گەورە کرا، هەندێکیش کەمتەرخەمییەکە دەگەڕێننەوە بۆ کورد خۆی کە دەرفەتی لەدەستداوە، ئایا کورد کەمتەرخەمە؟
محەمەد حاجی مەحمود: هەندێک کەمتەرخەمی و خەتای خۆمانە، ئێمە دوای هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەت و هاتنی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆ دەمانتوانی بە ئەمریکا بڵێین ئەمریکا نەوتی کوردستانت دەدەینێ بمانپارێزە و بمانژێنە. کورد دوای رووخانی سەدام چۆن دەستیانکرد بە تەلەفون کردن بۆ فڵان و فڵان سەرکردەی سیاسی بۆ ئەوەی عیراق دروستبکەنەوە.
2003 دەمانتوانی دەوڵەت دروستبکەین؟
محەمەد حاجی مەحمود: بەڵێ لە 2003 دەمانتوانی و نەمانکرد، هەروەها لە 1991 دەمانتوانی دەوڵەت دروستبکەین و نەمانکرد.
سەبارەت بە ریفراندۆم بۆ نەمانتوانی بەهۆیەوە دەوڵەت دروستبکەین، ئایا هەڵەی خۆمان بوو یان هۆکارە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان رێگەیان نەدا؟
محەمەد حاجی مەحمود: ریفراندۆم مافی خۆمان بوو، کورد داوای جیابوونەوەی نەکرد، بڕیار بوو دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکرێت، ریفراندۆم لە 2005 یش کرا بەناڕسمی، بەڵام دەرئەنجامەکەیان برد بۆ بەغدا و کۆمەڵێک پلە و پۆست و پارەیان پێ وەرگرت.
مەبەستت لە (پارتی و یەکێتی)یە پلە و پۆست و پارەیان بە ئەنجامی ریفراندۆمی 2005 لە بەغدا وەرگرت؟
محەمەد حاجی مەحمود: ریفراندۆمی ئەوکاتە دوو کەس سەرپەرشتی دەکرد، لای پارتییەوە فەرەج حەیدەری و لای یەکێتیەوە هەڵکەوت عەبدوڵڵا، فایلەکانی کورد سێ چوار دوو تەنی بوو بردیان بۆ بەغدا لە حەوشەکە وەستانبوویان و لە ژوورەوەش گفتوگۆیان دەکرد کام وەزیر و کام پۆستمان دەدەنێ، کاتێک نەیاندانێ هاتبوونە حەوشەکە و وتبوویان ئەوە کورد هاتووە داوای جیابوونەوە دەکات، دوای بینینی فایلەکان وتیان وەرن چیتان دەوێت با بتاندەینێ و چوونە ژوورەوە کورد وتی جێگری سەرۆک وەزیران و حەوت وەزیر و لە 17%ی داهاتی عیراقمان دەوێت، وتیان وەزیری دەرەوە و رەیس ئەرکانی جەیشمان دەوێت، وتیان هەموویتان دەدەینێ. هاتنە دەرەوە نانی نیوەڕۆشیان نەدایە جەماعەتی ریفراندۆم و پێیان وتبوون بارەکانتان بەرنەوە و بڕۆنەوە بۆ کوردستان.
ئەوەی بۆ من روون بوویەوە دوو شت بوو، یەکەمیان کورد لەژێر هەموو فشارەکاندا لە 92.8% داوای جیابوونەوەی کرد ئەمە گرنگە، دووەمیان ئەوەی لە دنیا باسی لێوە دەکرێت دیموکراسی و مانشێتی سەر رۆژناماکان و مافی مرۆڤ هیچیان باوەڕیان بەو شتانە نییە و هەمووی بۆ بەرژەوەندیی خۆیانە.
ئەنجامدانی ریفراندۆم کاتەکەی گونجاو بوو؟
محەمەد حاجی مەحمود: دەبوو دوو ساڵ پێشتر ریفراندۆممان بکردایە.
ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسییەکان
زۆر باس لە دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، رای بەڕێزتان چییە؟ دەڵێن بەو هۆیەوە دەتانەوێت بەڕێز مەسعود بارزانی بکەنە مەرجەع؟
محەمەد حاجی مەحمود: من پێشنیازی دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسییەکانم دا بە کاک کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری یەکێتی. ئەویش وەکو سەرەتایەک پێی باش بوو، وتم بە کاک مەسعودیش بڵێ، شاڵاوی کاک کۆسرەت لەوێ بوو وتی بزووتنەوەی گۆڕانیش داوای کۆبوونەوەیەکی هەموو پارتە سیاسییەکانیان کردووە، بەڵام پێم وابێت ئامادەن بۆ ئەو ئەنجومەنەش، خۆشم قسەم لەگەڵ پارتی کردپێیان باش بوو.
بیرۆکەی خۆتان بوو یان راسپێردرابوویت؟
محەمەد حاجی مەحمود: رای خۆم بوو بۆ چەند کارێک چووبووم بۆ لای کاک کۆسرەت، پێموت لەم بارودۆخەی ئێستادا دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان زۆر پێویستە، ئەو ئەنجومەنە سێ مانگ جارێک کۆببێتەوە و سەرۆکێکی بۆ هەڵبژێردرێت و کەسی بێ لایەنی تێدابێت و پێشنیاز بدات بە پەرلەمان و حکومەت، پەرلەمانیش دەتوانێت بە پرۆژەیاسایەک دروستیبکات، ئەم ئەنجومەنە نە تەنفیزی و نە تەشریعی دەبێت، سەرۆکێکی هەبێت و دەوری بێت، دوو جێگری هەبێت، نوێنەری هەموو حزبەکانی تێدا بێت و خەڵکی سەربەخۆشی تێدابێت.
پێتان باشە مەسعود بارزانی بکرێتە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان؟
محەمەد حاجی مەحمود: ئەمە بۆ ئەوە نەبوو کاک مەسعود بکرێتە مەرجەعی کورد، بەڵام بەڕای خۆم دەبێت کورد تەکلیف لە کاک مەسعود بارزانی بکات تا ببێتە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لە پرسە چارەنووسسازەکاندا لە هەرێمی کوردستان پێمان خۆش بێت یان نا بڕیار بەبێ کاک مسعود بارزانی نادرێت، حزبە کوردییەکان کە دادەنیشن دەبێت کاک مەسعود لەسەرەوە بێت و حزبەکەی لە هەموو حزبەکان گەورەترە و بەهێزترە و خۆی شەخسیەتێکی عالەمییە و کوردستانییە هەر وەفدێکی گەورە لە دەرەوە بێت دەبێت کاک مەسعود ببینێت. لەوەشە ئامادە نەبێت ببێتە سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە.
تێڕوانینتان بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان چییە؟
محەمەد حاجی مەحمود: ئەم کابینەیە نەهاتووەتە سەر دۆخێکی باش و پارەیەکی زۆر، هاتووەتە سەر وڵاتێکی وێرانی دوای شەڕی داعش و خراپی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەرێم و کێشەی حزبە کوردستانییەکان و نەبوونی خزمەتگوزاری و قۆناغەکە قورسە و ناتوانێت رووبەڕووی ئەم کێشەیە ببێتەوە، بەڵام پێموایە ئەدای ئەم حکومەتە جیاوازە و حزبەکان هاوکارن و دەیانەوێت کێکەکە پێکەوە بخۆن.
باس لەوە دەکرێت کابینەکانی پێشوو روو لە تورکیا بوو، بەڵام کابینەی نۆیەم روو لە بەغدا دەبێت ئەوەیش مەیلی بەڕێز مەسروور بارزانییە، پێتان وایە کارێکی لەم جۆرە لە بەرژەوەندیی کورد دەبێت؟
محەمەد حاجی مەحمود: دەبێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پەیوەندیمان باش بێت لەگەڵ ئەوروپا هەمان بیت ،بەڵام کاری ئەساسی و بنەڕەتیمان لە بەغدایە و دەبێت لەگەڵ بەغدا کێشەکانمان چارەسەر بکەین، نەبوونی دەستوور یەکێکە لە کێشەکانمان و دەسەڵاتمان بۆ رێکناخرێت و مافی کۆمەڵ و تاک جیاناکرێتەوە، دەبێت بچینەوە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە دابڕاوەکان و نەوت.
لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی حەوتەمی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان-ەوە قسەمان بۆ بکە، ئامادەکارییەکانتان بەکوێ گەیشتوون؟
محەمەد حاجی مەحمود: لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتی حزبمان لیژنەیەک دانراوە بۆ ئامادەکاریی کۆنگرە و پەیڕەوی ناوخۆ و بزانن چەند ئەندام بەشداری کۆنگرە دەکات. لە رۆژانی داهاتوو کۆمیتەی سەرکردایەتی کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات لە کام شار کۆنگرە ببەستێت. من خۆم حەزدەکەم لە شاری هەڵەبجە بێت، بەڵام بەستنی کۆنگرە دەکەوێتە مانگی یانزەی ئەم ساڵەوە.
محەمەد حاجی مەحمود بە نیازە خۆی کاندید بکاتەوە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سکرتێر حزبی سۆسیالیت؟
محەمەد حاجی مەحمود: ئەوە ماوەتەوە بۆ کۆنگرە و خۆم رەغبەتی ئەوەم نییە، لە 1994وە سکرتێرم، هەندێک ئیشم هەیە دەمەوێت خەریکی ئەوانەبم وەک یادەوەرییەکانم و تەمەنیشم رێگەم نادات.
بۆ هەر براکەت وەزیر بێت
گلەیی ئەوە دەکرێت ئەو پۆستانەی لە حکومەت دەدرێت بە حزبەکەتان یان بۆ خۆتە یان بۆ عەبدوڵڵا حاجی مەحمودی براتە، بۆچی؟
محەمەد حاجی مەحمود: ئێمە لەو کاتەوەی لە حکومەت بەشدارین خەڵکی تر لەناو حزب بگرە لە دەرەوەی حزبیش خەڵکی ترمان داناوە بۆ وەرگرتنی پۆستە حکومییەکان و پەرلەمانیش، مێژوو شاهیدە عەبدوڵڵای برام هەشتەم کەسە پۆست لە حکومەت وەربگرێت، لە حزبەکانی تریش دە ساڵ و بێست ساڵە و پۆستی بەدەستەوەیە کەس قسەناکات، ئەوەی ئێمە کەسێکە بۆ دیارە؟
جەنابت عەبدوڵڵای براتت بۆ ئەو پۆستە کاندید کرد؟
محەمەد حاجی مەحمود: نەخێر پەیوەندی بەمنەوە نەبوو، بەڵکو سەرکردایەتی جزب بڕیاری دا و کاندیدیان کرد بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.