کوردستانی

هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ساڵانە لە جەژنی قورباندا وەک نەریتێکی ئایینی هاوڵاتییان قوربانی دەکەن و ئاژەڵ سەردەبڕن، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی نوێی سلێمانیش رایدەگەیەنێت لە جەژنی ئەمساڵدا  تەنها لەناو کوشتارگە ئاژەڵ سەردەبڕێت، داواشی لە هاوڵاتییانکرد لە دەرەوەی کوشتارگە ئاژەڵ سەرنەبڕن، چونکە مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتییان دروست دەکات..

د. شاڵاو عارف، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی نوێی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوە ئەمساڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگە کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی بۆ مرۆڤەکان دروست دەکات ، بۆیە لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا تەنها لەناو کوشتارگە ئاژەڵ سەردەبڕێت بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوە قەرەباڵغیەکی زۆر دروست دەکات ئەو قەرەباڵغیەش هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە ئەگەر هەیە کەسێک تووشبووبێت کاتێک دەست لە گۆشتی ئاژەڵەکەوە بدات زیان بەو کەسانە دەگەیەنێت کە گۆشتەکە دەخۆن".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "لیژنەکانی قایمقام لە رۆژانی جەژندا دەگەڕێن بەمەبەستی رێگریکردن لە فرۆشتنی ئاژەڵ و سەربڕینی لە دەرەوەی کوشتارگەکان، هەروەها ئەگەر هاوڵاتییەکیش ئەو کارەی کرد دەتوانێت بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بیکات".

د. شاڵاو عارف وتی "ئێمە پێمان باشترە هاوڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە فرۆشتنی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگەکان لە پێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و کەسانی دەوروبەریان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان