کوردستانی

پۆلیسی هەڵەبجە لەبارەی خۆکوشتنی هاوڵاتییەک روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەڵەبجە لەبارەی خۆکوشتنی هاوڵاتییەک روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجه لەبارەی خۆکوشتنی هاوڵاتییەک لە باخی گشتی شاری هەڵەبجە روونکردنەوە دەدات باس لەو نامەیە دەکات کە بەناوی ئەو هاوڵاتییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو نامەیە بەناوی ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە و هیچ نامەیەکی لەدوای خۆی بەجێنەهێشتووە.

رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجه لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو نامەیە بە ناوی ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە و ئەو هاوڵاتییە هیچ شتێکی لە دوای خۆی بەجێنەهێشتووە، هەروەها کاوە کەسێکی کەم دەرامەت نەبووە، بەڵکو مووچەی بەرکەوتنی چەکی کیمایی، مووچەی کەمئەندامی، مووچەی زیندانی سیاسی و مووچەی وارسی شەهیدانی کە هی دایکیەتی هەبووە و جگە لەم مووچانەش کاسبی تایبەت بەخۆی هەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەفتەیەک پێش ئەوەی خۆی بکوژێت، هەوڵی خۆ سووتاندنی داوە و دەیگووت، بیری منداڵەکانم دەکەم خاوەن کێشەی خێزانیی بووە و هیچ کێشەیەکی مادی نەبووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان