کوردستانی
پیرێكی زەردەشتییەكان لە ئێران دەكوژرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پیرێكی باڵای زەردەشتییەكان پاش گەڕانەوەی لە ئەمەریكاوە بۆ پارێزگای كرمان لە ئێران كوژرا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هۆكارەكەی بۆ كێشەی دارایی دەگەڕێننەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهری ئێرانی، داد خودا سالاری داواكاری گشتی پارێزگای كرمان رایگەیاندووە:" تەرمی ئارش خوسرەوی پیری باڵای زەردەشتییەكان لە شاری ماهانی ناوەڕاستی ئێران لە 25ی ئەم مانگەدا لەگەڵ دوو تەرمی دیكەدا دۆزراوەتەوە".
بە وتەی سالاری، هۆكاری كوشتنەكەی ئارش خوسرەوی بۆ كێشەی دارایی لەگەڵ كەسانی دیكە دەگەڕێتەوە، وتیشی لەناو ئۆتۆمبێلی یەكێك لە كوژراوەكاندا بڕی ١٠ هەزار دۆلار دۆزراوەتەوە".
داد خودا دەڵێـت:" ماوەی ١٠ ساڵە خوسرەوی لەگەڵ خێزانەكەی لە ئەمەریكا دەژی و لە كالیفۆرنیا نیشتەجێ بووە، ساڵی رابردووش بۆ ئامادەبوون لە ناشتنی تەرمی باوكی گەڕاوەتەوە ئێران بۆ بەشكردنی میراتەكەی، ئەمساڵیش دووبارە گەڕاوەتەوە ئێران و لە 22ی ئەم مانگەوە بێسەروشوێن بووە، دواتر و لە 25ی مانگدا تەرمەكەی لەگەڵ دوو هاوڕێی دیكەیدا دۆزراونەتەوە".
هەر لەوبارەیەوە ئیسفەندیار ئەختیاری، نوێنەری زەردەشتییەكان لە پەرلەمانی ئێران داوای لە پۆلیسی پارێزگای كرمان كردووە لێكۆڵینەوە لە كوژرانی خوسرەوانی بكات.
س.ج