کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/27 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کێشە ئابووری و سیاسییەکانی کوردستان کرا.

لە کۆبوونەوەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی وەک بەشدارێکی سەرەکی پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد "کێشەی لایەنە سیاسییەکان نابێت لە دامودەزگا حکومییەکاندا رەنگ بداتەوە و پێویستە ھەموو لایەک بە پشووفراوانییەوە ھاوکار بین بۆ ئەوەی بە دانووستان ھەموو کێشەکان چارەسەر بکەین. چونکە ھەموو دەسکەوتەکانمان ئەنجامی یەکڕیزی و تەباییمان بووە. بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەین ھاوکار بین بۆ ئەوەی ئەو دۆخە سەختە و قەیرانەکان تێپەرێنین".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان، وێڕای تەحەمولکردنی سەختییەکان، نیگەرانن لە گرژیيە ناوخۆییەکان و چاوەڕوانن لایەنەکان دۆخێکی لەباری سیاسی برەخسێنن".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی ھەرێم حکومەتی ھەموو هەرێمی کوردستانە و پێویستە گشت لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت پشتگیريی لە کارنامەی حکومەت بکەن، چونکە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم، بەرنامەی ھاوبەشی لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتە".

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەتی ھەرێم ھەموو تواناکانی خستووەتە گەڕ، بۆ ئەوەی ئەو رەوشە ئابووری و تەندروستییە نەخواراوە تێپەڕێنێت و دۆخی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان باشتر بکات، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕوانی پاڵپشتیی ھەموو لایەنەکانە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان