کوردستانی

فراكسیۆنی كۆمەڵ هۆشداری دەداتە دەسەڵات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراكسیۆنی كۆمەڵ هۆشداری دەداتە دەسەڵات
مەودا میدیا-

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی له پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سیاسەتی بێدەنگکردن و سەرکوتکاری تاسەر بەردەوام نابێت، رۆژێک دێت ئەم ستەمکارییە کۆتایی بێت، تاکە رێگەی دروست، سەلماندنی پەرێز پاکی دەسەڵاتە بۆ خەڵک و دروستکردنی متمانەیە نەک بەکارهێنانی دادگا و یاسا بۆ بەرژەوەندی شەخسیی و حزبیی.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند " دەسەڵات بەو هەموو شکست و گەندەڵییەی تێیکەوتووە، بەو هەموو کارەساتەی بەسەر خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستاندا هێناوێتی، هێشتا ئەوەندە کەم تەحەمول و سینە تەنگە بەرگەی رەخنەیەک ناگرێت و نایەوێ حەقیقەت ببیستێ، بۆیە هەرزوو کەوتە بەکارهێنانی یاسا و دادگا بۆ بێدەنگکردنی خەڵک و نوێنەرەکانی".

باسی لەوەشكردووە "سیاسەتی بێدەنگکردن و سەرکوتکاری تاسەر بەردەوام نابێت، رۆژێک دێت ئەم ستەمکارییە کۆتایی بێت، تاکە رێگەی دروست، سەلماندنی پەرێز پاکی دەسەڵاتە بۆ خەڵک و دروستکردنی متمانەیە نەک بەکارهێنانی دادگا و یاسا بۆ بەرژەوەندی شەخسیی و حزبیی".

ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ دووشەممە، بە زۆرینەی دەنگی 55 پەرلەمانتار، دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر، لە ئەندامییەتی پەرلەمانی كوردستان پەسەندكرا.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan