کوردستانی
ئامانجی كۆبوونەوەكانی بافڵ تاڵەبانی ئاشكرا دەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانی هاوسەرۆكی یەكێتی لە دوو رۆژی رابردوو بۆ چاككردنی ئەو دۆخەی ئێستایە ، دەشڵێت، سەركردایەتی یەكێتی دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی بڕیارەكان كە لە كۆبوونەوەكانی سەركردایەتیی دراون.
فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتیی بە مەودا میدیای راگەیاند "كۆبوونەوەكانی دوو رۆژی رابردووی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی بەمەبەستی باشكردن و ئاساییكردنەوەی ئەو دۆخەیە كە ئێستا هەیەو ئەنجامی باشیشیان دەبێت".
وتیشی "ئەنجومەنی سەركردایەتی سەرقاڵی جێبەجێكردنی بڕیارەكان كە لە كۆبوونەوەكانی رابردوو دەرچوون بۆ ئۆرگان و بەشە و كۆمسیۆنەكان، لەگەڵ كۆمسیۆنەكان و تەواوی مەكتەبەكان دادەنیشن و ئەو بڕیارانەی كە لەسەر ئەو مەكتەب و ئۆرگانانە دراون جێبەجێ دەكرێن لەگەڵ شێوازی كارو بەرنامەیان".
ئەوەشی خستەڕوو "هیچ بڕیارێك بۆ كۆوبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی نییە و دوو مانگ جارێك كۆدەبینەوە، ئەگەر لە حاڵەتێكدا پێشهاتێك و پرسێكی گرنگ هاتە پێشەوە، كۆبوونەوەی لەسەر دەكەین".
ه،ع